تەواو؛ زیدان ئەو تیمەی یەکلایی کردەوە کە لەدوای ریال مەدرید راهێنەرایەتی دەکات

دواجار زیزۆ چاوەڕوانییەکەی کۆتایی دێت

زینەدین زیدان چاوەڕوانییەکانی کۆتایی هات و دوای مۆندیالی 2026 دەست بە کاری راهێنەرایەتی دەکاتەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، زینەدین زیدان راهێنەری فەڕەنسی کە لەوەتەی ساڵی 2018 دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید لە کاری راهێنەرایەتی دوورکەوتووەتەوە، دوای مۆندیالی 2026 دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا، کە پێشتر زیزۆ وەکو یاریزان لەگەڵ کەڵەشێرەکان جامی جیهانی 1998ـی بەدەستهێناوە.

رۆژنامە فەڕەنسییەکە راشیگەیاندووە، دوای مۆندیالی 2026 کە هاوینی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، گرێبەستەکەی دیدیێ دیشام کۆتایی دێت و زیدان بەربژێری سەرەکییە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە بگرێتە ئەستۆ، لە ئێستاوە زیزۆ خۆی بۆ ئەو ئەرکە نوێیەی ئامادە دەکات کە کیلیان ئێمباپێ کاپتنی هەڵبژاردەکە رۆڵێکی کاریگەری لەو دۆخە هەیە و ئارەزوو دەکات لەژیر سەرپەرشتی نموونەی باڵای خۆی درێسی هەڵبژاردەکەی بپۆشێت.

زیزۆ کە لەگەڵ ریال مەدرید سێ نازناوی چامپیۆنزلیگی لەسەریەکی بەدەستهێنا، جگە لە ریال مەدرید راهێنەرایەتی هیچ تیمێکی دیکەی نەکردووە و لەم  چەند ساڵەی رابردوو یانە گەورەکانی ئەوروپا چەندان ئۆفەری گەورەیان پێشکەش کرد، بەڵام سەرجەمیانی رەتکردەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment