ڕۆیتەرز: شاندی دانوستانکاری حەماس لە دەوحە ڕزگارییان بووە

سەرچاوەیەکی نزیک لە حەماس ڕایگەیاندووە، هێرشەکانی ئیسرائیل شکستی هێنا و شاندەکەی حەماس هەموویان ڕزگارییان بووە.
سێشەممە 9ـی ئەیلوولی 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ناوی ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە بریتییە لە، "لووتکەی ئاگر"
ڕۆیتەرزیش لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە حەماس بڵاوی کردووەتەوە، ئەو شاندی دانوستانی حەماس لە دەوحە ڕزگارییان بووە.
هەروەها سەرچاوەیەکی نزیک لە حەماس بە بە پێگەی عەرەبییەی ڕاگەیاندووە، کوڕەکەی خەلیل حەییە و بەڕێوەبەری نووسینگەکەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون. ئاماژەشی داوە، هێرشەکە ئیسرائیل شکستی هێنا
لای خۆییەوە کەناڵی 12ـی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە، قەتەر بە شێوەیەکی کاتی لە ڕۆڵەکەی وەک وڵاتی نێوەنگیر دەکشێتەوە.