سبه‌ی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چه‌ند پرسێك تاوتوێ دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات؛ پرسی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و كۆبوونه‌وه ده‌بن.
سێشه‌ممه، 9ـی ئه‌یلوولی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تەوەری هەرە سەرەکی کۆبووەوەکە بریتییە لە گفتوگۆکردن لەسەر دوا پێشهاتی هەردوو دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌یدا بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ له‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه ده‌خاته ڕوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جگه له‌و دوو ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه، هاوكات گفتوگۆ له باره‌ی دوو بڕگه‌ی دیكه‌ش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان لە لێداونێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا سەبارەت بە پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت، گوتی: "ئێمە زۆرجار ئەم قسەیەمان کردووە و هەموو جارێکیش باسمان کردووە، کە هیوادارین بە زووترین کات ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن، بەڵام هەموو جارێکیش دەبینین کە کێشەیەکی نوێ لە لایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە هاتووەتە ئاراوە کە هەمیشە هەوڵمان داوە زۆر زۆر لەسەرخۆ ئەو کێشانەش چارەسەر بکەین، چونکە ئەوەی لە لای ئێمە گرنگە بەختەوەریی خەڵکی کوردستانە، ئارامی و سەقامگیریی خەڵکی کوردستانە، بەردەوامبوونی پێشکەوتنی ئابووریی هەرێمی کوردستانە، لەبەر ئەوە ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانە دەیکات و بەردەوامیش دەبێت."