فراوان بوونی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات

ستراتیژییەتی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان کە ئامانجەکەی فرەچەشنکردنی داهاتە نیشتمانییەکەیەتی و لە ڕێگەی ئەم ستراتیژشەوە دەیەوێت بازنەی وەبەرهێنان فراوانتر بکات. 

ئیمارات یەکێکە لەو وڵاتانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت بەردەوام پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ فراوان بکات. ساڵ دوای ساڵیش ژمارەی کۆمپانیاکانی ئیمارات و وەبەرهێنانی ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات. 

هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین یاداشت و ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیمارات هەیە و ڕۆژ دوای ڕۆژ پەیوەندییەکان فراوانتر و بەهێزتر دەبن.

 
 
Fly Erbil Advertisment