سەرۆکی پێشووی بەرازیل، سزای 27 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

جەیر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی پێشووی بەرازیل، بە تۆمەتی هەوڵی کودەتا سزای 27 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی جی 1، بڵاوی کردەوە، بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کودەتا دادگای باڵای بەرازیل سزای 27 ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر جەیر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی پێشووی بەرازیل سەپاندووە.
بڵاویشی کردەوە، دادگای باڵای فیدراڵی بەڕازیل بڕیارێکی لە مێژووی وڵاتەکەیدا دەرکردووە و بۆلسۆنارۆی بە پیلانی کودەتاکە سزا داوە.
بۆلسۆنارۆ لە ساڵی 2019 تا 2023 سەرۆکی بەڕازیل بووە، پێش ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 بە لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا دۆڕا.
دوای هەفتەیەک لە دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێ، هەزاران لایەنگرانی بۆلسۆنارۆ لە 8ـی کانوونی دووەمی 2023، هێرشیان کردە سەر بینای کۆنگرێس و دادگای باڵا و کۆشکی سەرۆکایەتی، پۆلیس لەو ڕۆژەدا نزیکەی دوو هەزار کەسی دەستگیرکرد.
لە تشرینی دووەمی ساڵی 2024 پۆلیسی فیدراڵی بەڕازیل بۆلسۆنارۆ و چەند ئەندامێکی حکوومەتی پێشووی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی دیموکراسی لە ڕێگەی ڕێکخستنی کودەتا و بەڕێوەبردنی ڕێکخراوێکی تاوانکاری تۆمەتبار کرد.