به‌غدا.. گوتارخوێنێک له كاتی مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه‌ی مرد

گوتارخوێنی مزگه‌وتێك له به‌غدا له میانی مشت‌ومڕ و ده‌مه‌قاڵه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه‌ی به‌ر له‌وه‌ی گوتاری هه‌ینی بخوێنێته‌وه، جه‌ڵته لێی ده‌دات و به‌رده‌بێته‌وه و ده‌مرێت؛ هاوكات دیوانی وه‌قفی سوننی ڕووداوه‌كه به تاوان ناو ده‌بات.
هه‌ینی، 12ـی ئه‌یلوولی 2025، سه‌رچاوه‌كان له به‌غدا بڵاویان كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك نوێژخوێن له مزگه‌وتی كه‌ریم ناسر له ناوچه‌ی دۆره له باشووری به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولستار قه‌رغوولی، پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگه‌وته‌كه ده‌مه‌قاڵه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگری له‌وه بكه‌ن به‌سه‌ر مینبه‌ر سه‌ربكه‌وێت و گوتاری هه‌ینی بخوێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، هۆكاری ده‌مه‌قاڵه و مشتومڕه‌كه بۆ بڕیاری گۆڕین و جێگۆڕكێپكردنی گوتارخوێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، گوتارخوێنه‌كه له كاتی مشت‌ومڕ و ده‌مه‌قاڵه‌كه، جه‌ڵته لێی ده‌دات و به‌رده‌بێته‌وه و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ش، ده‌مرێت.
به پێی زانیاریی سه‌رچاوه، گوتارخوێنه‌كه پێشتر نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه، بۆیه له كاتی ده‌ماقه‌ڵه‌كه‌دا په‌ستانی خوێنی به‌رز بووه‌ته‌وه و جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داوه و مردووه.
هاوكات دیوانی وه‌قفی سوننی ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌م باره‌وه ڕاگه‌یاندووه و ڕووداوه‌كه‌ی به تاوان ناو بردووه و گوتوویه‌تی، به هه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان توانراوه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكرێت كه له ڕووداوه‌كه تێوه‌گلاون و بۆ ئه‌وه‌ی به سزای خۆیان بگه‌ن، ڕووبه‌ڕووی دادگا و یاسا ده‌كرێنه‌وه.