کەرکووک..لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە کەرکووک، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13ـی ئەیلوولی 2025، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەڕێگای بازنەیی کەرکووک ڕوویدا، بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداو سیانی دیکەش برینداربوون.
هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک ڕایگەیاند: بەپێی وتەی شاهێدحاڵەکان ،بارهەڵگرێک کە لەقەراغ ڕێگاکە وەستاوە و شۆفێرەکەی خەریکی خواردنی نانی بەیانی بووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ کەشەش سەرنشین و شۆفێرەکەی تێدابووە، کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکە، بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار کەس لەسەرنشینانی ئۆتۆمبێڵی ئۆپڵەکە گیانیان لەدەستداوە و سیانی دیکەش بەسەختی برینداربوونە.