کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کەمێک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ شەممە، 13- 09- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت، پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی یەکشەممە، 14- 09- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک : 37 پلەی سیلیزی 

کەرکووک : 40 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی

 

 

 
Fly Erbil Advertisment