مەسرور بارزانی: پابەندین بە پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی

ئه‌مڕۆ دووشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووريی نیشتەجێی ئه‌مه‌ريكا به سه‌رۆكايه‌تيى سام ده‌رمۆ، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ئاشوورييه‌كان له‌پێناو دادوه‌ريدا كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا ، شاندەکە ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئازادیی لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت "پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پيکهاتەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە."