ناتانیاهۆ: لە بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی حەماس شکستمان نەهێنا

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: لە بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر، شکستمان نەهێناوە، ئەو لێدوانەی ناتانیاهۆ لەکاتێکدایە کە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە هەوڵی کوشتنی سەرکردەکانیان شکستی هێناوە.
دووشەممە 15ـی ئەیلوولی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەمیانی پێشوازیی لە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ قودەس(ئۆرشەلیم)، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ئیسرائیل سەرکەوتووبووە لە کوشتنی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، پابەنیش دەبن بە گەڕاندنەوەی تەوای بارمتەکان و ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە لە کەرتی غەززە، بە مارکۆ ڕۆبیۆشی گوتک هاتنت، پەیامێکە لەوەی، ئەمەریکا بۆ شەڕی تیرۆر لەگەڵ ئیسرائیل دەوەستێت، گوتی: ئیسرائیل باشترین هاوڕێی هەیە لەکۆشکی سپی، بۆ ئیسرائیلیش هاوپەیمانێکی لە ئەمەریکا باشتر نییە.
ناتانیاهۆ گوتی: بڕیاری هێرشکردنە سەر حەماس لە قەتەر، بڕیارێکی ئیسرائیلی بوو، بۆیە ئامادەیی ئەوەی هەیە باجەکەی بدات، هێرشەکەش پەیامێک بوو بۆ حەماس، سەرکردەکانیش لەهیچ شوێنێک پارێزراو نین.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، ڕووخاندن و تەقاندنەوەی باڵەخانە و تاوەرەکانی غەززە لەبەر ئەوەیە، بووەتە پەناگەی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس، گوتی: ئامانجمان ئەوەیە چەک بەدەست حەماسەوە نەهێڵین و ڕێگە نەدەین چەکیشی بەدەست بگات، یاخود دروستی بکات، گوتی: ئامانجمان ئەوەیە حکوومەتی کاتی لە غەززە دروست بکەین.