ئەردۆغان و شەرع جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی ئادار دەکەنەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی نائاسایی عەرەبی-ئیسلامیدا کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوە چوو، کۆبوونەوە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2025، ئاژانسی ئەنادۆلۆ بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆمارت سووریا، جەخت لە گرنگی یەکێتیی و یەکسانی لە سووریا و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی 10ـی ئادار لەگەڵ هەسەدە کردەوە.

هەروەها سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاندووە،لە دیدارەکە دا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و سووریا و پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران و ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، بەشداری شەرع لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگی مێژوویی هەیە، هەروەها تورکیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سووریا و کار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەن.

 هاوکات سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە،، گرنگە یەکێتی و یەکڕیزی سووریا بپارێزێت و تورکیا چاودێری هەنگاوەکانی یەکخستنی هێزەکان لە سووریا دەکات و گرنگی پابەند بوونی هەسەدە بە ڕێککەوتنی 10ـی ئادار دووپات دەکەنەوە.

 
Fly Erbil Advertisment