كەمترین مووچەی كرێكاری خانەنشینكراو کرایە 500 هەزار دینار

پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار درا بە دیاركردنی کەمترین مووچەی خانەنشینی كرێكاران بە بڕی 500 هەزار دینار كە هاوتایە لەگەڵ مووچەی خانەنشینیی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەنجوومەنی كارگێڕیی خەزنەی خانەنشین و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران لە كۆبوونەوەی ژمارەی 179ـی خۆیدا سەبارەت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 259، 3-7-2024، پاڵپشت بە یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2012، هەمواری یاسای پیادەكردنی یاسای خانەنشین و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران، رادەی هەرە كەمی مووچەی خانەنشینی كرێكارانی دیاری كرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ڕوونیشی کردووەتەوە بەپێی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی عێراقی بریتییە لە 500 هەزار دینار.
لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 1000 كرێكاری خانەنشینكراو هەیە، كە مووچەی مانگانەیان لەلایەن خەزنەی خانەنشین و دەستەبەری كۆمەڵایەتی دابین دەكرێت، خانەنشینكردنی كرێكاران بۆ ئەو كرێكارانەیە كە دەستەبەر كراون و بە هۆكاری هەڵكشانی تەمەن یان گیان لەدەست دان یان پێكانی كار خانەنشین دەكرێن.