شۆفێرانی مانگرتوو سوودانیان ناچار كرد بۆ ڕاگرتنی گەندەڵی لە بەندەر و دەروازەکان له‌گه‌ڵیان كۆببێته‌وه

شۆفێرانی مانگرتووی بارهه‌ڵگری عێراقی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یان ناچار كرد له‌گه‌ڵیان كۆببێته‌وه و گوێ له داواكارییه‌كانیان ڕابگرێت كه داوای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كان و ئه‌و سته‌مه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كان لێ ده‌كرێت و به ڕۆژی ڕووناك دزییان لێ ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی شۆفێرانی بارهه‌ڵگری عێراق كۆبووه‌وه كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و تاڵانییه‌ی له به‌نده‌ر و ده‌روازه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵیان ده‌كرێت، مانیان گرتووه و داوای نه‌هێشتنی ئه‌و دۆخ و سته‌مه‌ی به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت، ده‌كه‌ن.
شۆفێرانی بارهه‌ڵگری عێراق سوودانیان ناچار كرد، له‌گه‌ڵیان كۆببێته‌وه و گوێ له داواكاری و تێبینییه‌كانیان بگرێت و ناچاریان كرد، چه‌ند ڕێنمایی و ڕاسپارده‌یه‌ك ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاركردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كان هه‌ڵبگیرێت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتوویه‌تی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری و شۆفێران به‌ڕێوه ده‌چێت.
شۆفێرانی بارهه‌ڵگری عێراقی ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه مانیان گرتووه و ده‌ڵێن، به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌نده‌ر و ده‌روازه عێراقییه‌كان به ئه‌نقه‌ست سیسته‌می مامه‌ڵه‌ی كلاسیكی (سیسته‌می مامه‌ڵه‌ی كاغه‌زی و په‌ڕاو) له به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و پشت به سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی نابه‌ستن.
شۆفێرانی بارهه‌ڵگری عێراقی به به‌شێك له میدیا عێراقییه‌كانیان گوتووه، به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كان له په‌نای په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌مه كۆنه‌كه، فێڵ و دزییان لێ ده‌كه‌ن و باجی زیاتریان لێ وه‌رده‌گرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕێك له‌و دزییه بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌چێته گیرفان و قاسه‌ی كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو.
هاوكات سێشه‌ممه، 16ـی ئه‌یلوولی 2025، هاوبه‌ندیی شۆفێرانی ئه‌نبار هه‌ڵوێستی پشتیوانی خۆی به‌رانبه‌ر شۆفێرانی بارهه‌ڵگری عێراقی ڕاگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه، تاوه‌كوو داواكاریی هاوپیشه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، مانگرتن ناشكێنن.