گوتەبێژی حکوومەت: کابینەی نۆیەم هەزاران پڕۆژەی ڕێگاوبانی جێبەجێ کردووە

ئەمڕۆ شەممە، 20ـی ئەیلوولی 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کابینەی نۆیەم، ژمارەیەکی بەرچاو پڕۆژەی ڕێگاوبانی جێبەجێ کردووە، بەتایبەتی لە بواری نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگاوبانەکان.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ئامارانەی خستووەتەڕوو:
- ڕێگاکانی دەرەوە (سەرەکی):
لە ڕێگاکانی دەرەوە، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر، ڕێگای نوێ دروستکراوە یان نۆژەنکراوەتەوە، قیڕتاو کراوە.
تێچووی گشتی ئەم پڕۆژانە گەیشتووەتە 1 تریلیۆن و 32 ملیار و 834 ملیۆن دینار.
- ڕێگای گوندەکان:
318 پڕۆژەی تایبەت بە ڕێگای گوندەکان ئەنجامدراون.
کۆی درێژی ئەم ڕێگایانە 317 کیلۆمەتر بووە.
- ڕێگاوبانی ناو شارەکان:
لە ناوخۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان، 2168 پڕۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ کراون.
گوژمەی تەرخانکراو بۆ ئەم پڕۆژانە زیاتر لە 2 تریلیۆن و 40 ملیار دینار بووە.
- کردنەوەی پڕۆژەی نوێ:
ئەمڕۆ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگایەکی دیکەی ستراتیژی و گرنگ دەکاتەوە، کە ڕێگەی دووسایدی شێخان - لالشە. ئەم ڕێگایە بە ماوەیەکی کورت و خێرا بە کوالێتی و ستانداردێکی جیهانی تەواو کراوە.