پرۆژەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ دەڤەری شێخان و ئێزدییه‌كان
حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک پرۆژەی بۆ شێخان و ئیزدییەکان کردووە، وەک هاوکاریی کردنی قوتابییانی شنگال و کردنەوەی سەما TV و پاڵپشتیی دارایی بۆ رزگاربووانی ده‌ستی داعش تادەگاتە نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هۆڵى رێوڕه‌سمه‌كان له شێخان و کردنەوەی پرۆژه‌کانی جووتسایدی باعه‌درێ – ئیتیت، جووتسایدی شاريا – زاوا و پرۆژه‌ی جووتسایدی شێخان – لالش کە ئەمڕۆ شەممە کردیەوە.