بەڵێن عەبدوڵڵا بە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەڵبژێردرایەوە

بەڵێن عەبدوڵڵا، جارێکی دیکەش وەک سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.
کۆمیتەی ناوەندی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە یەکەمین کۆبوونەوەی دوای کۆنگرەی 12هەمینی حزبەکەیان، "بەڵێن عەبدوڵڵا"ی وەک سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەڵبژاردەوە.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕۆژانی (6-7ـی ئەیلوولی 2025)، لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر 12مین کۆنگرەی خۆی بەدروشمی(دیموکراسی، یەکسانی، مافی چارەنووس) بە بەشداری 202 ئەندام بەست.
ئەم کۆنگرەیە لەکاتێکدایە، چوارساڵ جارێک، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆنگرەی ئاسایی خۆی دەکات، لەنێو کۆنگرەدا سکرتێری حزب هەڵنابژێردرێت، بەڵکو لەدوای کۆنگرەکە سکرتێری حزب هەڵدەبژێردرێت.