بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی لەبارەی پێکانەکەی گاڤی بڵاوکردەوە
زیاتر لە مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت

بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی لەبارەی پێکانەکەی گاڤی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ناوەڕاستکارە لاوە ئیسپانییەکە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
یانەی بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی لەبارەی پێکانەکەی گاڤی ناوەڕاستکاری یانەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، دوای پشکنینەکان بۆ گاڤی دەرکەوتووە ئەو یاریزانە ئیسپانییە بۆ ئەوەی لە پێکانەکەی ئەژنۆی راستی رزگاری بێت، سبەی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، لە رێگای دەرزییەوە ناوەوەی ئەژنۆی خاوێن دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاکان.
🚨 𝐂𝐎𝐌𝐔𝐍𝐈𝐂𝐀𝐓 𝐌𝐄̀𝐃𝐈𝐂 🚨
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) September 22, 2025
El jugador del 1r equip Pablo Páez Gavira (𝐆𝐚𝐯𝐢) es va sotmetre ahir a intenses proves d'estrès esportiu després de finalitzar el tractament conservador per una lesió radial del menisc intern del genoll dret.
Les conclusions són que per… pic.twitter.com/oWb2Bzf2M5
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، گاڤی بەهۆی نەشتەرگەرییەکەی نزیکەی چوار بۆ شەش هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت، کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی پێکانەوە لە یاریکردن بێبەش بووە و پێشتر بارسا رایگەیاندبوو، بە راوێژ لەگەڵ خێزانەکەی و بەڕێوەبەری کارەکانی دوای ئەنجامدانی پشکنینی ورد لەبارەی نەشتەرگەریکردن بۆ گاڤی بڕیار دەدەین.
رۆژنامەی سپۆرت ئاشکراشیکردووە، ئەو پێکانەی گاڤی تووشی بووە، هەمان پێکانەکەی پێشووی نییە کە لە ئەژنۆی تووشی بوو، بەمهۆیەوە نزیکەی شەش مانگ لە یاریکردن دابڕا.