ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کوژرا

هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: ئەمشەو 22ـی ئەیلوولی 2025، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کەسایەتی کۆمەڵایەتی کفری و ناوچەی گەرمیان و کادیری دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نێو باخی خۆیدا لە نێوان گوندی ئۆمربل و گوندی فەتاح ئومەر، کوژراوە.
مەسعود حەیدەر، برازای ئەکبەر حاجی ڕۆستەم بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: تا ئێستا هۆکاری کوشتنی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم نەزاندراوە کە لەنێو زەوییەکەی خۆی کوژراوە، لەو کاتەشدا کوڕەکانی لەگەڵیدا نەبوون.
مەسعود حەیدەر ئاشکرای کرد، دوای کوشتنی، ئۆتۆمبێلەکەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم بردراوە.
کوڕەکانیشی ڕەتی دەکەنەوە، باوکیان لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرابێت، دەشڵێن: تا ئێستا هۆکارەکانی کوشتنی نەزاندراوە.