لیکیپ: لەبەر هەڵسوکەوتەکانی باڵۆن دۆر بە لامین یامال نادرێت
هومان سیناریۆی ڤینی لەگەڵ یامال دووبارە دەبێتەوە

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی دەڵێت 'لەبەر هەڵسوکەوتەکانی لەوانەیە باڵۆن دۆر بە لامین یامال نەدرێت'.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی لەبارەی براوەی باڵۆن دۆری ئەمساڵ، لەوانەیە لامین یامال بە هەمان شێوەی ڤینیسیوس جونیۆر خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست نەهێنێت و بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی لە بەدەستهێنانی تۆپی زێڕین بێبەش بێت، کە ئەو هێرشبەرە لاوە ئیسپانییە هاوشانی عوسمان دێمبێڵێ بەربژێرێکی سەرەکییە بۆ ئەوەی خەڵاتەکە بباتەوە.
رۆژنامە فەڕەنسییەکە ئاشکرایکردووە، لامین یامال دوای یاریی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رەتیکردەوە تەوقە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکات، کە ئیسپانیا لە یارییەکە تووشی شکست بوو، ئەم هەڵسوکەوتە و هەڵسوکەوتەکانی ئەمدواییەی یامال کاریگەری لەسەر نێوبانگی یاریزانەکە هەبووە و لەوانەیە رۆژنامەنووسان لەکاتی دەنگدان رەچاوی ئەم خاڵە نەرێنییە بکەن، وەکچۆن ساڵی رابردووش رۆژنامەنووسان لەکاتی دەنگدان ڤینیسیوس جونیۆریان لەو خوڵاتە بێبەش کرد و زۆرینەیان دەنگیان بە رۆدری دا.