مەسرور بارزانی: پێزانینمان بۆ پڕۆژەکانی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان هەیە
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ئه‌كيرا ئيندۆ، باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى گشتيى عێراق و ئاماده‌كارييه‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران کرا."

ئاماژە بەوەش کراوە "باڵیۆزی ژاپۆن باسی لە کار و چالاکی و پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان کرد کە لە ڕێی ئاژانسی جایکا، چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن."
حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کردووە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و پشتیوانی و پڕۆژەکانی ژاپۆن دەربڕی و جەختی لە گرنگیی سوودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی دەوڵەمەندی ژاپۆن لە بوارەکانی پیشەسازی و پەروەردەیی و گەشەپێدانی ئابووریدا کردەوە.