گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەنقەرە و هەولێر فراوانتر دەکرێن

بەڕێوەبەری گشتیی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، لە 26ـی تشرینی یەکەمەوە، کۆمپانیایەکی دیکە زیاد دەکرێت بۆ گەشتی ئاسمانی لەنێوان ئەنقەرە_ هەولێر.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە 26ـی تشرینی یەکەم کۆمپانیایەکی دیکە زیاد دەبێت بۆ گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئەنقەرە_ هەولێر.
ئەحمەد هۆشیار گوتی: لە 26ـی تشرینی یەکەمەوە کۆمپانیای ئەنادۆل جێت گەشتەکانی دەستپێ دەکات و ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە لە فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.
هەروەها بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆمپانیای AJet هەفتانە دوو ڕۆژ گەشتەکان دەکرێن، لە ڕۆژانی یەکشەممە و پێنجشەممە.