لە کابینەی نۆیەم دەیان پرۆژەی ستراتیژی دروستکراون

یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووبونەوەی وشکە ساڵی و مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئاو بووە.
لە پێناو مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئاو، لە کابینەی نۆیەم، دەیان پۆند، بەنداو، پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ دروستکراون، بە ئامانجی دابینکردنی ئاوی پاک و ڕووبەڕوونەوەی وشکەساڵی و زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی، پشتیوانیی ئاژەڵداران.
لە گرنگترین ئەو بەنداوانەی دروستکران، ئەمانە بوون: گۆمەسپان، دووین، بەستۆرە، شەوگێڕ.


