لە کابینەی نۆیەمدا ژمارەیەک سایلۆ دروستکراون

لە ماوەی کارەکانی کابینەی نۆیەم ژمارەیەک سایلۆ دروستکران و گرنگی زیاتر بە ژێرخانی خۆراک و پیشەسازی دراوە.
لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی خۆراک و پیشەسازی، پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناخۆیی، کابینەی نۆیەم دەیان پرۆژەی جێبەجێ کردووە، ژمارەیەک سایلۆ لە قوشتەپە و کەلار، بەردەڕەش_ ڕۆڤیا و هەڵەبجە دروست کراون.
هەروەها 977 کارگە و کۆمپانیا مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.

