نرخی ئالیک و کا بەرزبووەتەوە
نەمانی لەوەڕ لە لەوەڕگاکان بەهۆ کەمبارانی ساڵی ڕابردوو بووەتە هۆکاری گران بونی ئالیك و کا. ئاژەڵداریك دەڵیت؛ هەرساڵیك باران زۆر بێت نرخی یەك عارەبانە کا 30 هەزارە، بەڵام ئەمساڵ بۆ زیاتر لە 100 هەزار بەرزبووەتەوە.
محەممەد، هەژدە ساڵە کاری کا داگرتن دەکات واتا کا دەخەنە ناو تەلیس، کە ئاژەڵدارن پێیدەڵێن شلیف، ئەو لەگەڵ هاوڕێکانی وەک تیمێک بە گوندەکاندا دەگەڕێن و لە زۆربەی گوندەکان ئەو کارە دەکەن، نرخی کا گران بێت یان هەرزان ئەوان هەردوو شلیف بە هەزاردینار پڕ دەکەن.
محەممەد کۆشکی، کاسب بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئێمە چەند کرێکارێکین بەیانیان کاتژمێر چوار لەخەو هەڵئەسین، کرێکاری دەکەین و خەریکی کاین. دوو تەلیس بە هەزار دینار پڕ دکەین و دەیدورینەوە، بژێوی ژیانمان لەسەر ئەوەیە. هەرچەندە ئەمساڵ وشکە ساڵی بوو، بەڵام ڕێژەی کا باشبوو بۆ هەر عەرەبانەیەک، 95- 100 هەزار دینارە.
نرخی ئالیك و نەمانی لەوەڕ لە لەوەڕگاکان نرخی کای سێ هێندەی ساڵانی پێشووتر گران بووە، وەک خۆشیان دەڵێن؛ ئاژەڵداران ناچارن بەنرخی گرانیش بێت بیکڕین، بۆ ئەوەی لە وەرزی زستان ئاژەڵەکانیان لە ناو نەچن.
ئەرسەلان محەممەد، ئاژڵدار دەڵێت: ساڵی ڕابردوو من دوو کۆمەڵە کام دەکڕی بە 15 هەزار عەرەبانەی بە 30 هەزار دینار بوولەسەر خاوەن ئاژەڵ، بەڵام ئێستا نرخەکەی گران بووە بە 100یاخود 110 هەزار دینارە. چونکە ئێمە بەراومان کەمە لەبەر بێبارانی، چونکە ئەمساڵ باران هەر نەباریوە. تەنانەت ئاوە سپی وشکی کرد و ئاوی نەما، ئێستا بەهۆی سەددەکەوە ئاوی پێدا دێت.
لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا 12 ساڵ کەمبارانی کاریگەری لەسەر زۆربەی ناوچەکانی گەرمیان کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی مەڕ و ئاژەڵانی خۆماڵی.