ژمارەیەک ڕێکخراوی نوێی ژینگەیی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کران

لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا کە لە هۆڵی کوردستان لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەڕێوەچوو، بڕوانامەی تۆمارکردن بەخشرایە ژمارەیەک ڕێکخراوی ناحکومی نوێ.

زۆربەی ئەم ڕێکخراوانە لە بوارەکانی ژینگە، کاری مرۆیی و چەندین بواری دیکەدا کاردەکەن و بڕیاریانداوە بە شێوەیەکی خۆبەخشی و قازانج نەویستانە خزمەتی گەل و هەرێمی کوردستان بکەن.

لەم ڕێوڕەسمەدا، ڕێکخراوەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم مەراسیمە و ڕێزگرتن لە کاری مەدەنی و خۆبەخشی لە هەرێمدا. هەروەها، سوپاسی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانیان کرد بۆ ئەو کارئاسانی و خزمەتگوزارییەی کە لە سەرەتاوە تا قۆناغی کۆتایی وەرگرتنی بڕوانامەی تۆمارکردن پێشکەشیان کرابوو.

لەلایەن خۆیەوە، فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگ وتارێکدا پیرۆزبایی لە ڕێکخراوە تازە تۆمارکراوەکان کرد و هیوای خواست کە شانبەشانی حکوومەت هاوکار و هەماهەنگ و پاڵپشت بن بۆ خزمەتکردنی گەل و پێشخستنی وڵاتەکەمان.

 

 

 

 
 
Fly Erbil Advertisment