سوودانی: هەناردەکردنی نەوتی کوردستان سەرچاوەکانی هەناردەکردن هەمەچەشن دەکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: ئەمڕۆ گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی.

پێنجشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تۆڕی(ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: ئەمڕۆ گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی کە تێیدا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نەوتی خاوی بەرهەم هێنراو لەو کێڵگانەى کە دەکەوێتە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لە ڕێگەی بۆری عێراق- تورکیاوە  هەناردەی دەرەوەی دەکات.

سوودانی دەڵێت: هەناردەکردنەوەی نەوت، دابەشکردنی سامان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دەستەبەردەکات و سەرچاوەکانی هەناردەکردن هەمەچەشن دەکات.

 دەشڵێت: ئەو ڕێککەوتنە هاندەری وەبەرهێنان دەبێت.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment