لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

ڕووداوی هاتوچۆ
ڕووداوی هاتوچۆ

لە سنووری ڕەوانسەری پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیجۆ پارس پێکیاندادا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لە دەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

سەعید قادری، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کرماشان بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 26ی ئەیلوولی 2025، لە ڕێگەی نێوان ڕەوانسەر – کرماشان، ڕووداوێکی پێکدادانی لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی پیجۆر ڕوویداوە و دەستبەخی چوار سەرنشینی ئوتۆمبێلەکان گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەیش برینداربوون، گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

لە بارەی ڕووداوەکەوە، قادری ئاماژەیداوە، ئەفسەرانی پۆلیسی هاتوچۆ لە لێکۆڵینەوەی هۆکاری ڕووداوە بەردەوامن.

 
Fly Erbil Advertisment