وەزارەتی نەوتی فیدراڵ سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

بریکاری وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، لە بارەی ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: حکوومەتی هەرێم بە شێوەیەکی پشوودرێژ و وەک یەک تیم کاری جدیی لە پێناو بەرژوەندیی نیشتمانیی کردووە.
هەینی 26ـی ئەیلوولی 2025، باسم محهممەد، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: دوای ههوڵێكی زۆر توانیمان به ههماههنگیی لهگهڵ حكوومهتی ههرێمی کوردستان بگهینه ڕێككهوتنێكی گرنگ لە بارەی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ، ڕایگەیاند: وهك دهستپێك ڕۆژانە 190 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکەین، 50 هەزار بەرمیل نەوتییش هەرێم بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی بە کاری دەهێنێت.
دەشڵێت: دوای ئهوهی وهك یهك تیم لهگهڵ براكانمان له ههرێمی كوردستان به بهرپرسیارێتییهكی نیشتمانییانه كاری جددییمان كرد، ئهو ڕێككهوتنه گرنگە هاته ئاراوه، بهو بۆنهیهوه پیرۆزبایی له گهلی عێراق و هەرێمی كوردستان دهكهین.
باسم محهممەد، لە درێژەی قسەکانیدا، سوپاسی حكوومهتی ههرێمی كوردستانی کرد و گوتی: حکوومەتی هەرێم به شێوهیهكی پشوودرێژ و وهك یهك تیم كاری جددیی له پێناو بهرژهوهندیی نیشتمانی كردووه.
هاوکات باسی لەوە کرد، پشتیوان بە خوا سبەی شەممە کاتژمێر 6ـی بەیانی نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێتەوە.

فوئاد حوسێن: ئهمریكا له پڕۆسهی ههناردهكردنی نهوت بهشدار بووه
هەر ئەمڕۆ لە بارەی ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بواری نەوت، گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، زۆرینەی کۆمپانیاکانی بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان ئەمەریکین، بۆیە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش لە پرۆسەی گفتوگۆکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەشدار بووە.
هاوکات دووپاتی کردەوە، ڕێککەوتنەکە هەنگاوێكی گرنگە بۆ چارەکردنی ئەو کێشانەی لە نێوان حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوونیان هەبووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە وڵاتێکی نەوتین و نەوت هەناردە دەکەین، لە ڕاستیدا ڕۆژانە چوار ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنین و ڕۆژانەی سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلیش هەناردە دەکەین.
رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
ڕۆژی پێنجشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، ڕێککەوتنی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان، بۆ مەبەستی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوتی ڕوونکردەوە و باسی لەوە کردبوو، تەواوی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت، کۆمپانیاکەش لە ڕێگەی بەندەری جەیهان هەناردەی بازاڕەکانی جیهانی دەکات، جگە لەو نەوتەی کە دەمێنێتەوە هەرێمی کوردستان لە نێوخۆ بەکاری دەهێنێت.
لای خۆیەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن.
هەر لە بارەی ڕێککەوتنەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازیی لە ڕێککەوتنەکە کرد و هەروەها هەوڵەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە بەرز نرخاند.
هەروەها مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)، لە میانەی بەشداریی لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24، کە ژینۆ محەممەد پێشکەشی دەکات، گوتوبووی: کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن نەوت هەناردە بکەنەوە.