كریستیانۆ به‌ربژێر كرا بۆ پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی مێژوو
كریستیانۆ كێبڕكێی تیری هێنری و رۆناڵدینیۆ ده‌كات
.jpg)
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی به‌ربژێره بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی باڵی چه‌پ له تیمی خه‌ونه‌كانی فرانس فوتبۆڵ.
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فه‌ره‌نسی لیستی به‌ربژێرانی باشترین یاریزانی باڵی چه‌پی بۆ پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی حه‌فتا ساڵی رابردوو بڵاوكرده‌وه كه ئه‌م گۆڤاره فه‌ره‌نسیه بڕیاره ئه‌مساڵ باشترین پێكهاته‌ی حه‌فتا ساڵی رابردوو بڵاوبكاته‌وه و تۆپی زێڕین به یاریزانه‌كانی پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كان ببه‌خشێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی ئێستای یانه‌ی یوڤێنتۆس بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی باڵی چه‌پ ركابه‌ری 9 یاریزانی دیكه ده‌كات له نێوانیاندا تیری هێنری، رۆناڵدینیۆ، رایان گیگز، ستۆیچكۆڤ، رۆمینگی، ریڤیلینۆ، ریڤاڵدۆ و بلۆخینی.
