لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار گەشتیاری عەرەب گیانیان لەدەستدا

وێنەی ڕووداوەکە
وێنەی ڕووداوەکە

لەسەر ڕێگای ڕانیە-دوکان، نزیک گوندی هیزۆپ، ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا کە بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری GMC پێکیاندادا،  لە ئەنجامدا پێنج گەشتیاری عەرەب بوونە قوربانی.

ئاراس ئەمین، پەیامنێری کوردستان24 لە دەڤەری ڕاپەڕین گوتی: بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025، لە سێ ڕیانی گوندی هیزۆپ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە پێداویستی قیڕی لە تورکیاوە هێنابوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری GMC کە پێنج گەشتیاریی عەرەبی تێدابووە، پێکیان داداوە.

گوتیشی: لە ئەنجامی پێکدادانەکە چوار گەشتیاریی عەرەب گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندار بووە، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای ڕووداوەکە تیمەکانی فریاکەوتنی 122 گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی گەشتیارەکانیان بردووەتە پزیشکی دادی سلێمانی و بریندارەکەشیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە.

 

 

Fly Erbil Advertisment