دروستکردنی بۆری نەوتی هەرێم

بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان یه‌كێكه‌ له‌ژێرخانه‌ گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه‌ پێگه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی به‌هێزبوو.

بونیادنانی بۆری نەوتی هەرێم، پرۆسەی نەوتی هەرێمی بردە قۆناغێکی دیکەوە، بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە لە سەرەتای ساڵی (2014) وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە دووڕیانی نێوان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا، پێگەیەکی نموونەیی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشێکی گرنگ لە دابینکردنی وزەدا بۆ جیهان.

 
Fly Erbil Advertisment