مەسرور بارزانی: کوردستان نیشتمانی هەموو پێکهاتەکانە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان، کوردستان بنیات دەنێینەوە.
شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی: کوردستان نیشتمانی هەموومانە و وەک چۆن پێکهاتەکانی کوردستان، بەیەکەوە، دووچاری ستەم و زۆرداری و داگیرکاری بوونەوە، ئەمڕۆش بەیەکەوەین لە پێناو بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و پێشخستنی نیشتمانەکەمان.
هەر ئەمڕۆ شەممە، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە ئایینیە باڵاکانی کوردستان، کۆنفرانسێکی تایبەت بە یادی 1700 ساڵەی کۆمەڵەی نیقییە لە هەولێر بەڕێوەچوو.
Just as all of Kurdistan’s components once stood in the face of oppression and tyranny together, today we stand united to rebuild, grow, and advance our homeland. pic.twitter.com/9oiD4V5CYb
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 27, 2025