بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، وەزارەتی ناوخۆ ڕێبەری سەلامەتی ڕادەگەیەنێت

بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ ڕێبەری سەلامەتی ڕادەگەیەنێت.
کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2025، بە چاودێری و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ڕێبەری سەلامەتی ڕادەگەیەنێت.
ئەم ڕێبەرانە حەوت بەرگی کۆدەکانی سەلامەتین و لەمەولا دەبنە بنەما بۆ دروستکردنی باڵەخانە و شوێنەکانی نیشتەجێبوون و وێستگەکانی سوتەمەنی و هەموو پرۆژە گەورەکان.
ئامانج لەو کۆدانە زەمینەسازییە بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی هاووڵاتیان و سەروماڵیان و ژێرخانی کوردستان.