وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی زانکۆ تایبەتە باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لیستی ناوی ئەو زانکۆ تایبەتانەی بڵاوکردەوە کە مۆڵەتی فەرمی وەزارەتیان هەیە و دەتوانن بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) خوێندکاران و قوتابیان وەربگرن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەک ڕێنماییەک بۆ دایکان و باوکان، خوێندکاران و قوتابیان و کەسوکارییان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای ژمارە 2ـی ساڵی 2013ـی تایبەت بە زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا تەنیا مۆڵەت بە 17 زانکۆ و کۆلێژی زانکۆیی تایبەت دراوە بۆ وەرگرتنی خوێندکار بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026). وەزارەت جەخت دەکاتەوە "لە دەرەوەی ئەم لیستە هیچ زانکۆیەکی دیکە باوەڕپێکراو نییە."
بەپێی لیستەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانکۆ و کۆلێژە باوەڕپێکراوەکان بریتین لە:
زانکۆ تایبەتەکانی پارێزگای هەولێر:
زانکۆی جیهان
زانکۆی لوبنانی-فەرەنسی
زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک
زانکۆی نۆڵیج
زانکۆی بەیان
زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی
زانکۆی کاسۆلیک
کۆلێژی قەڵای زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی
زانکۆ تایبەتەکانی پارێزگای سلێمانی:
زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق - سلێمانی
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا
زانکۆی جیهان - سلێمانی
زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک - لقی سلێمانی
زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی
کۆلێژی کۆیەی زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی
زانکۆ تایبەتەکانی پارێزگای دهۆک:
زانکۆی نەورۆز - زانکۆی جیهان