وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی بڕینی کارەبا دا

وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا بەهۆی چاکسازی لە ژێرخانی کارەبادا دا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسەی چاكسازیی بۆ ژێرخانی کارەبا لەلایەن تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و كۆمپانیای داناگاز بەردەوامە، بۆیە بەرهەمهێنانی گاز بە بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا كەمی كردووە، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 800 مێگاوات دابەزیوە و هەندێ جار كارەبا بۆ ماوەیەكی كەم دەبڕێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ هەردوو وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، و هەوڵ دەدرێت ئەم پڕۆسەیە كەمترین كاریگەری لەسەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی هەبێت.