سەرۆک وەزیران بڕیاری زیادکردنی گوژمەی پرۆژەی ئاوی دوكان-سلێمانی3ـی دا

بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی (دوكان-سلێمانی3) بە باشترین شێوە و بەرزترین كوالێتی، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە زیادكردنی گوژمەی پرۆژەكە بۆ ساڵی 2025.
ڕۆژی 23ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا بە زیادكردنی گوژمەی پڕۆژەی (ئاوی دوكان-سلێمانی3) لە بڕی 398 ملیۆن و 486 هەزار دینار بۆ بڕی 423 ملیۆن و 890 هەزار دینار بە شێوەی نەختینە، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2025، ئەمەش بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكەیە بە باشترین شێوە و بەرزترین كوالێتی.