ئێران: سزاکان کاریگەریان نابێت

 دوای 10 ساڵ ژمارەیەک سزای نەتەوەیەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا سەپێندرانەوە، سزاکان لە ساڵی 2015 ـەوە هەڵگیرابوون و لەو ماوەیەدا چەند جارێک هۆشداری لەبارەی پەرەپێدان بە بەرنامەی ئەتۆمی بە ئێران دراوە.

سەپاندنەوەی سزاکان دوای ئەوەی هات کە ژمارەیەک وڵات جەختییان کردەوە، ئێران پابەندی رێککەوتن و بەڵێنەکان نابێت و پەرە بە بەرنامەی ئەتۆمی دەدات و هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە لەسەر جیهان زیادییان کردووە. سزاکان کاریگەری گەورەیان لەسەر ئێران دەبێت، بە تایبەت لەسەر ئابووری و بازرگانی ئەو وڵاتە.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment