دوای تێپەڕینی 30 مانگ، نەوتی کوردستان هەناردەکرایەوە
ھەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیھان دەستیپیکردەوە. بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، ھەموو کێلگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان بەرھەمەکانیان ھەناردەی بەندەری جەیھان دەکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕایگەیاند، نەوتی كوردستان ھەناردەكرایەوە کە 190 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەکرێت و ڕۆژانی داھاتووش بڕەکە زیاتر دەکرێت. هەروەها نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتینەکانیش و وەزارەتی نەوتی حكوومەتی فیدراڵ لە پێشخابوور پێکەوە ھەناردە کردنەوەیان دەست پێکردەوە. لێرەشەوە نەوت دەنێردرێتە بەندەری جەیھان.
د. غەزال عوزێر، بەرێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان و کاروباری ئابووری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە ڕووی بەرهەمهێنانی نەوت و تەکنیکی و پارەوە کاتی دەوێت، هیوادارین دوای ئەو ڕێککەوتنە کۆمپانیاکانهەستن بە بەرهەمهێنانەکە. هەروەها ماوەیەکی زۆرە کێڵگە نەوتییەکانیش وەستاوە و کاری بەرهەمهێنانی تێدا نەکراوە، کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان هەبووە داشبەزیووە.
بەگوێرەی ڕێککەوتنە سێ قوڵیەکە، ڕۆژانە 190 ھەزار بەرمیل دەنێردرێتە بەندەری جەیھان، 50 ھەزار بەرمیلی ڕۆژانەش بۆ پێداویستی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان دەبێت. تێچوووی دەرھێنان و گواستنەوە 16 دۆلارە بۆ کۆمپانیاکان، لە بری پارە نەوتییان پێدەدرێت.
ئێستا نەوتی ھەرێمی کوردستان دوای نزیکەی 30 مانگ لە ڕاگرتتی بەبێ کێشەی تەکنیکی لە خاکی تورکیایە، لە بەرامبەردا حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دەبێت شایستە داراییەكانی ھەرێمی کوردستان بنێرێن
عامر خەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور، دەڵێت: ڕۆژی شەممە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا، پرۆسەکە کاتژمێر 6:00 بەرەبەیان دەستی پێکرد، ئەو بڕەی هەناردە دەکرێت بریتییە لە 190 هەزار بەرمیل ڕۆژانە و لە هەفتانەش بڕەکە زیاد دەکرێت، پرۆسەکە بەبێ هیچ گرفتێکی تەکنیکی بەڕێوە چوو. ئێستا نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە خاکی تورکیا و وێستگەکانی بەندەری جەیهانی تورکیا دەستیان بە وەرگرتنی کردووە. لەوێشەوە نەوتەکە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.
بەھۆی راگرتنی ھەناردە کردنی نەوت بیرەکان پێوستیان بە نۆژەنکردنەوە و توانای بەرزکرددنەوەی بری نەوتە ئەم پرۆسەیە تا ئێستا بەردەوامە. ڕۆژ دوای ڕۆژێش توانای بەرھەمی نەوتی بیرە نەوتەکان ئاسایی دەبێتەوە.