عومرەکارێکی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2025، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هاووڵاتی عەلی قاسو سمو، لە دایکبووی 1949 لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد.
کاروان ستوونی دەشڵێت: عومرەکارەکە خەڵکی شنگالە و لە پارێزگای دهۆک دادەنیشێت، لەکاتی تەواف کردنی کەعبەی پیرۆزدا گیانی لەدەستداوە. وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هەر هاوکارییەک، بەڵام لەسەر ڕاسپاردەی خانەوادەکەی هەر لە شاری مەککە بە خاک سپاردراوە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە هەشتەمین عومرەکارە لە سعوودییە کۆچی دوایی بکات.