ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خولی سێیەم بۆ پۆلە کۆتاکان دا

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، دەنگی دا لەسەر بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم بۆ پۆلە کۆتاکان، ئەم بڕیارەش تەنیا بۆ ئەم ساڵ جێبەجێ دەکرێت.

سێشەممە 30ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەرۆک وەزیران محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، ڕەزامەندیی دا لەسەر بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم بۆ پۆلەکانی شەشی سەرەتایی، سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تەنیا بۆ ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێت.

بەم بڕیارەش قوتابییانی پۆلە کۆتاکان، ئەوانەی لە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان دەرنەچوونە، دەتوانن سوود لە خولی سێیەم وەربگرن وەک دوا دەرفەت بۆیان.

 
 
Fly Erbil Advertisment