ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 01ـی ئۆکتۆبەری 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات.
بڕگەی یەکەم:
تاوتوێکردنی بارودۆخی دارایی نوێی هەرێمی کوردستان و خەرجییەکان لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵیی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و بابەتی پۆلێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی و خستنەڕووی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەم بڕگەیە.
(ئەم بڕگەیە لە لایەن وەزیری دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکار بۆ ئهنجوومهن دهخرێتهڕوو).
بڕگەی دووەم:
هەڵوەشاندنەوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی ئەنجوومەنەکە ژمارە (2132) لە 02-11-2020 کە بڕگەکانی ناگونجێت لەگەڵ یاسای نوێی فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ژمارە (1)ی ساڵی 2021 که به نووسراوی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (3382) لە 15-09-2025، ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.
(ئەم بڕگەیە لە لایەن وەزیری داد و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ ئهنجوومهن دهخرێتهڕوو).
بڕگەی سێیەم:
پەسەندکردنی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پڕۆژەی (ڕێبەری سەلامەتی) کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئامادەکراوە، لە پێناوی پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و پێدانی دەسەڵات بە وەزیری ناوخۆ بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی ڕێبەری سەلامەتی.
(ئەم بڕگەیە لە لایەن وەزیری ناوخۆ بۆ ئەنجوومەن دەخرێتەڕوو).