لە هەرێمی کوردستان مامەڵەی جیاواز بە یۆرۆ و دۆلار دەکرێت

دراوی یۆرۆ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهای 100 یۆرۆ لە 102 دۆلار و 66 سەنتەوە بۆ 117 دۆلار و 75 سەنت بەرزبووتەوە، واتا بە نزیکەی 15 لەسەد بەرزبووەتەوە، جا لە هەرێمی کوردستانیشدا مامەڵە بەو جۆرە دراوە دەکرێت.

دەیان کەس لە نێو بازارەکاندا بە پێشبینیکردنی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی بەهای دراو، بەتایبەتی بە کڕین بە بەهای هەرزانتر و فرۆشتن بە بەهای بەرزتر  ئاڵوگۆری دراو دەکەن، ئەگەر 1 یۆرۆ بە 1.15 دۆلار بکڕن و پاشان بە 1.19 دۆلار بیفرۆشن، جیاوازییەکە وەک قازانج دەخەمڵێنرێت. بەڵام ئاڵوگۆرکردن بە دراوەکان هەمیشە ترسی زیانی لێدەکرێت.

حەمە غازی سەعید، ئاڵوگۆری دراو بە کوردستان24ـی گوت: بەهای یۆرۆ لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە نرخی جیهانی کەمترە، بۆ نموونە بەهای 100 یۆرۆ لە کوردستان بە 115 دۆلارە، بەڵام لە بازاڕی نێودەوڵەتی بەهای 100 یۆرۆ بە 117 دۆلارە.  

کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاری دراو باسی لەوەکرد، ئەگەر بەهای یۆرۆ لە بازاڕی جیهانی بە 116 دۆلار بێت، لەبازاڕی دراوی هەولێر بە 114 دۆلار لێت وەردەگرن، بەڵام ئەگەر پێت بفرۆشن بە 115 پێت دەفرۆشن.

 نرخی ئاڵوگۆڕ لە یۆرۆ بۆ دۆلاری ئەمەریکی لەو وڵاتانەی کە یۆرۆ زۆر ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت یاخود پارەی ڕۆژانەیە، بە جێگیری دەمێنێتەوە، . بەڵام  لەناوخۆ زۆرجار ئاڵوگۆڕی جیاوازە، بەهۆی کرێی مامەڵە، کرێی خزمەتگوزاری، یان بەهۆی قازانجی بازرگانی دراو.

 

 

Fly Erbil Advertisment