بەهای ئەمڕۆی دراو و زێڕ لە بازاڕی تاراندا

بەهای تومەنی ئێرانی بەرانبەر بە دۆلار و دراوە قورسە جیهانییەکاندا بەردەوامە لە دابەزین، تا کاتژمێر دوو و نیوی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهای یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە 117 هەزار 400 تومەنی ئێرانی بووە.
پێنجشەممە، 2ـی تشرینی یەکەم 2025، ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نرخی دراو و زێڕی ئێران، بڵاوی کردەوە "تا کاتژمێر دوو نیوی نێوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهای یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە 117 هەزار و 650 تومەنی ئێرانی بووە. یەک یۆرۆ بە 137 هەزار و 92 تومەن مامەڵەی پێوە کراوە.
ماڵپەڕەکە هەروا بڵاوی کردووەتەوە، بەهای یەک دیناری عێراقی بەرانبەرە بە 89 تومەنی ئێرانی و یەک ڕۆبڵی ڕووسیش بە یەک هەزار و 439 تومەن ئاڵوگۆڕ کراوە.
بە گوێرەی هەمان ماڵپەڕ، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی 24 عەیار گەیشتووەتە 48 ملیۆن و 600 هەزار تومەن کە بەرانبەرە بە 410 دۆلاری ئەمەریکی.