پێنج کۆچبەری عێراقی لە لیبیا دەستگیرکران

پێنج کۆچبەری عێراقی کە بە نایاسایی سنووری لیبیایان بەزاندبوو، دەستگیرکران و باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتەکە ئامادەکاری بۆ گەڕاندنەوەیان دەکات.

ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، پێنج کۆچبەری عێراقی کە لە دوو مانگی ڕابردوودا  بە نایاسایی هاتبوونە ناو خاکی لیبیا، دەستگیرکران، سەحاف ڕاشیگەیاند، "پاش هەماهەنگیکردن، لە ئاستێکی باڵا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی لیبیا، توانیمان ڕێوشوێنە پێویستەکان جێبەجێ بکەین و پاسپۆرتیان بۆ دەربکەین وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق".

مانگی ئەیلوولی ڕابردوو، 25 کۆچبەری کورد کە لە لیبیا دەستگیرکرابوون، لە ڕێگای فرۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان و  

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی کرد کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد ئەو گەنجانە بگەڕێننەوە وڵات.

 
Fly Erbil Advertisment