ئه‌مه‌ریكا: به پشتیوانی رووسیا هێرشی ئه‌لیكترۆنی كراوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانمان
له دوو هه‌وڵیشدا سه‌ركه‌وتووبوونه

K24 – هه‌ولێر:
دامه‌زراوه حكومییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئاشكرایانكرد، ژماره‌یه‌ك هاككه‌ر به پشتیوانی رووسیا هه‌وڵیانداوه دزه بكه‌نه ناو كۆمپیوته‌ری ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له دوو هه‌وڵیشدا سه‌ركه‌وتووبوونه.
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی رووسی شاره‌زا له هاك كردن، ده‌یان كۆمپیوته‌ری حكومه‌ته خۆجێیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و تۆڕی فڕۆكه‌وانیان كردووه‌ته ئامانج و هێرشی ئه‌لیكترۆنیان كردوونه‌ته سه‌ر.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و دامه‌زراوانه له مانگی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه، هێرشی چڕیان له لایه‌ن هاككه‌ره رووسه‌كانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر و له دوو هێرشدا توانراوه دزه بكرێته ناو كۆمپیوته‌ره‌كان و زانیارییه‌كانیان بدزرێت.
رووسیا پێشتر چه‌ند جارێك تۆمه‌تی ئه‌مه‌ریكای سه‌باره‌ت به هێرشی ئه‌لیكترۆنی ره‌تكردووه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه.