بەهۆی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هیندستان باری لەناکاو رادەگەیەنرێت
هێشتا چوونی رۆنالدۆش بۆ هیندستان یەکلایی نەبووەتەوە

گەرچی هێشتا مسۆگەر نییە کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەشتی هیندستان دەکات یان نا، کەچی لە ویلایەتێکی هیندستان 20 رۆژ پێش یاریی یانەیەکی هیندستان بەرامبەر نەسڕی سعوودی خەریکە باری لەناکاوا رادەگەیەنرێت.
وابڕیارە رۆژی 22ـی ئەم مانگە یانەی گوای هیندی لە کۆمەڵەی جوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دوو میوانداریی نەسڕی سعوودی بکات، گەرچی دۆن لە هەردوو یاریی یانەکەی یانەکەی لە پاڵەوانێتییەکە بەشداریی نەکردووە، بەڵام لە هیندستان بەهۆی نزیکبوونەوەی یاریی یانەکەیان بەرامبەر یانەکەی رۆناڵدۆ جۆش و خرۆشێکی زۆر دروستبووە و پۆلیس دەستی بە ئامادەکاریی بۆ میوانداریکردنی ئەو یارییە کردووە.
تیکام سینگم فیرما بەرپرسی پۆلیسی باشووری شاری گوا بە رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیای راگەیاندووە، تاوەکو ئێستا لە ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو یارییە ئاگادار نەکراوینەتەوە، بەڵام ئێمە کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ یانەی گوا کردووە و بڕیارمان داوە ژمارەیەکی زیاتری پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەو یارییە دابین بکەین، بۆ ئەوەی لە رووی رێکخستن و ئەمنییەوە یارییەکە لە هەموو رووێکەوە بپارێزین.
گەرچی پۆلیسی گوا بڕیاریداوە ژمارەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئەو یارییە زیاتر بکات، بەڵام یانەی گوا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، تاوەکو چەند رۆژێکی کەم پێش یارییەکەمان نازانین کریستیانۆ بۆ ئەو یارییە گەشتی هیندستان دەکات یاخود نا، گەرچی یانەی نەسڕ داوای وەرگرتنی ڤیزای بۆ دۆن کردووە، بەڵام هێشتا ئامادەبوونی کریس لەو یارییە یەکلایی نەبووەتەوە.
نەسڕ هەردوو یارییەکەی لە کۆمەڵەی چوارەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا2 بردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.