واشنتن پاداشتی 10 ملیۆن دۆلار به هه‌ر كه‌سێك ده‌دات كه زانیاری له‌باره‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كانی حزبوڵڵای پێ بدات
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای زانیاری له‌سه‌ر 3 به‌رپرسی ئه‌و حزبه ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بڕی 10 ملیۆن دۆلار وه‌ك باداشت به‌و كه‌سه ده‌ده‌ن، كه هه‌ر زانیارییه‌ك له‌باره‌ی تۆڕی سه‌رچاوه داراییه‌كانی حزبوڵڵای لوبنانییان پێ بدات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕه پاره‌یه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی "پاداشت به‌رامبه‌ر دادپه‌روه‌ری" پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌رامبه‌ر هه‌ر زانیارییه‌ك كه بتوانن له رێگه‌یه‌وه سه‌رچاوه داراییه‌كانی حزبوڵڵا هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، كه واشنتن به رێكخراوێكی تیرۆرستی ده‌زانێت.
تعرض الحكومة الأمريكية #مكافآة مقابل معلومات تؤدي تعطيل شبكات #حزب_الله اللبناني المالية، وعلي قصير أحد أهم الشخصيات بتلك الشبكات.
— Rewards for Justice عربي (@Rewards4Justice) October 23, 2020
إذا كان لديك معلومات عنه، قد تحصل على مكافأة تصل إلى 10 ملايين دولار. رجاءً إرسال المعلومات عبر #سكنال أو #تلغرام أو #واتساب على الرقم 0012022941037. pic.twitter.com/oaPHKpVwYP
به‌دیاریكراویش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌و پاداشته به‌رامبه‌ر پێدانی زانیاری له‌سه‌ر 3 به‌رپرسی حزبوڵڵا ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش: "محه‌مه‌د قه‌سیر، محه‌مه‌د قاسم به‌زال و عه‌لی قه‌سیر"ـن.
محمد قصير شخصية بارزة في الشبكة المالية لـ#حزب الله اللبناني ويساعد عمليات الحزب الغير الشرعية من خلال توفير السلاح والمال.
— Rewards for Justice عربي (@Rewards4Justice) October 23, 2020
تعرض الحكومة الأمريكية #مكافأة تصل إلى 10 ملايين دولار مقابل معلومات تؤدي الي تعطيل شبكات التمويل. إتصل ب 0012022941037 عبر #سكنال أو #تلغرام أو #واتساب pic.twitter.com/CTesF5QFeH
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و 3 به‌رپرسه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه "پشتیوانی له چالاكییه تیرۆرستییه‌كانی حزبوڵڵا" ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره له سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه بۆ حزبوڵڵا و داهاتی نه‌وت به نهێنی بۆ فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و چه‌ند كارێكی دیكه‌ی دارایی ده‌كه‌ن".
يدعم محمد البزال #حزب_الله اللبناني عن طريق مجموعته "تلاقي" وشركات .وهمية مختلفة ما يجعله مصدر مالي مهم لأنشطة الحزب الإرهابية
— Rewards for Justice عربي (@Rewards4Justice) October 23, 2020
قد تحصل على مكافأة تصل إلى 10 ملايين دولار لمعلومات التي تعطل عمليات البزال، يرجى إرسالها إلى الرقم 0012022941037 عبر سكنال، #تلغرام أو #واتساب pic.twitter.com/vGcsEYShBA
ئه‌مه دوای ته‌نیا یه‌ك رۆژ له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دێت، كه تێیدا سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی "حزبوڵڵا" و 3 قه‌واره‌ی دیكه‌ی ئێرانی راگه‌یاند، وێڕای سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا.
H.B