نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم جەخت لە چارەسەرکردنی کیشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەنەوە

نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم، دۆخی عێراق و پرۆسەی سیاسیان تاوتوێ کرد و هەردوولا جەختیان لە چارەسەکردنی کێشەکانی نیوان هەولێر و بەغدا کردەوە.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ـی تشرینی یەکەمی 2025،  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ سەید عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕە‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانيى عێراق و شاندێکی یاوه‌ری كرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌بايى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، كرده‌وه‌.

 
 
Fly Erbil Advertisment