وێنەی بە کۆمەڵ و پێشوازیی گەرمی قوتابییان لە سەرۆک وەزیران

وێنەی بە کۆمەڵی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک قوتابی
وێنەی بە کۆمەڵی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک قوتابی

ئەمڕۆ چوارشەممە، 08ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا قوتابخانەیەکی لە شاری هەولێر کردەوە. ئەم قوتابخانەیە یەکێک بوو لە 29 باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی حکوومی کە لە 4 باخچەی منداڵان و 45 قوتابخانە پێکهاتبوون.

کاتێک سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە قوتابخانەکە، قوتابییان بە گەرمی پێشوازییان لێ کرد و خۆشحاڵی خۆیان بە کردنەوەی قوتابخانەکەیان دەربڕی.

قوتابییان بەیەکەوە لەبەردەم سەرۆکی حکوومەت سروودی "خۆڕاگرین"ـینیان گوتەوە و  دواتر، هەمووان پێکەوە وێنەیەکی بەکۆمەڵیان گرت.

بە ڤیدیۆ بیانبینە:

 
 
Fly Erbil Advertisment