نێچیرڤان بارزانی و باڵيۆزى نوێى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/10/8 سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له كليمنس سمتنه‌ر، باڵيۆزى نوێى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، كرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له سمتنه‌ر كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگيرییەکی خۆيان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ئاماده‌يى و ڕۆڵ و يارمه‌تييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كردەوه و ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له بواره جياجیاکاندا، نيشان دا.
لاى خۆيه‌وە سمتنه‌ر، وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵيى به ده‌ستبه‌كاربوونى، سوپاسى هاوكارىی و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌ركى نێرده‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له عێراق و ستايشى ڕۆڵى ئه‌رێنى و سه‌ركردايه‌تيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانـی كرد و جه‌ختى له به‌رده‌واميى هاريكاريى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
هاوكاريى ئه‌ورووپا بۆ عێراق بۆ په‌ره‌پێدانى ئابوورى، پرۆسه‌ى ديموكراسى و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانی كابينه‌ى نوێی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.